گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەكێتی: لەگەڵ پارتی دەچینە هاوپەیمانێتییەكی فراوانی بۆ پێكهێنانی حكومەت

2022.09.27 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
یەكێتی: لەگەڵ پارتی دەچینە هاوپەیمانێتییەكی فراوانی بۆ پێكهێنانی حكومەت

ناس کورد-

وتەبێژی فەرمیی یەكێتیی ڕایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزایان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەتی عیراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی فەرمی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، "لەناو هاوپەیمانێتیەكەدا جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سەروەری و عەزم و بزوتنەی بابلیون بەشدارن".


"یەكێتی ئامادەیە بۆ قۆناغێكی نوێی گفتوگۆ و چارەسەری كێشەكانی عیراق، لەگەڵ پارتیش واژۆمان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە". سۆران جەمال تاهیر وای وت.

 

سەبارەت بەپێكهاتەو ناوەڕۆكی هاوپەیمانێتییە نوێیەكە وتەبێژی یەكێتیی دەڵێت: " ژمارەیەك خاڵ و داواكاری لایەنەكانی شیعە و سوننە و كوردیش تێدا جێكراوەتەوە".

 

بەپێی ئەم هاوپەیمانێتییە، ژمارەی كورسییەكانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەگاتە 266 كورسی لە كۆی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران، كە یەكێتی خاوەنی 18 كورسی، پارتی 31 كورسی، چوارچێوەی هەماهەنگی 130 كورسی، هاوپەیمانی سەروەری 71 كورسی، هاوپەیمانی عەزم 12 كورسی و بابلیونیش خاوەنی 4 كورسیە.


" لە رابردوودا بارودۆخی عیراق پشێوی و ناسەقامگیری بەخۆوە بینیوە و كاریگەری لەسەر رەوت و میكانیزمی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دروستكردووە" وتەبێژی یەكێتیی وای وت.

 

سۆران جەمال تاهیر وتیشی، "یەكێتیی و پارتییش پێیانوایە دەبێت كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق دەستپێبكاتەوە و بەوپێیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی سەرۆكی حكومەت و پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومی لەرێگەی پەرلەمانەوە دەبێت".

 

وتەبێژی یەكێتیی دەڵێت، "پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی و كوردە و لەنێو كوردیشدا بەركەوتەی یەكێتییە و پابەندین بە كاندید خۆمان و ، وتیشی: لەگەڵ پارتی لەئاستێكی باڵادا گفتوگۆمان بەردەوامە".