گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر دەڵێت

عەلی باپیر: کوژرانی ژینا ئەمینی ستەم و لەکە و عەیبەیە بۆ دەوڵەتی ئێران

2022.09.27 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی باپیر: کوژرانی ژینا ئەمینی ستەم و لەکە و عەیبەیە بۆ دەوڵەتی ئێران

ناس کورد-

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، کوژرانی کچە کورد ژینا ئەمینی "ستەم و تاوانە و لەکە و عەیبەیە بۆ دەوڵەتی ئێران."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی باپیر لە پەیامێکدا چەند خاڵێکی لەبارەى کوژرانی كچه‌ كورد ژینا ئه‌مینی خستووەتەڕوو؛

1- به‌دڵنیایی كوژرانی ئه‌و كچه‌ كورده‌، به‌هه‌ر بیانوو و پاساوێكه‌وه‌ بووبێ، سته‌م‌و تاوانه‌و له‌كه‌و عه‌یبه‌یه‌ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ (ئێران)، چونكه هه‌رچه‌نده‌ پۆشته‌یی ئافره‌ت‌و سه‌ر دا‌پۆشینی فه‌ڕزه‌و،‌ سه‌ر دانه‌پۆشین‌و پرچ‌و قژ به‌ده‌ره‌وه‌بوونی حه‌ڕامه‌، به‌ڵام له‌ شه‌ریعه‌تدا هیچ سزایه‌كی دیارییكراوی دنیایی وه‌ك ئازاردانیشی نیه‌، چ جای كوشتن!

 

2- ئه‌وه‌ی له‌ئێران گوزه‌را له‌خۆپێشاندان‌و…هتد، هۆكاره‌كه‌ی له‌وه‌ قووڵتره‌و، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌نیا ده‌سته‌ چیله‌و بیانوویه‌ك بوو، ئێمه‌ش وێڕای له‌گه‌ڵ مه‌زڵوومدابوون، پێویسته‌ وردو قووڵ‌و فراوانیش هه‌موو ڕه‌هه‌ندو لایه‌نه‌كانی ڕووداوه‌كان ببینین.

 

 

3- وێڕای به‌ مه‌زڵووم دانانی ئه‌و كچه‌ كورده‌، ده‌بێ سه‌رجه‌م كچه‌ كوردانی دیكه‌ش به‌ هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه‌‌، به‌ مه‌زڵووم بزانین كه‌ بۆكاری خراپ‌و به‌دڕه‌وشتیی به‌پاره‌ی حه‌ڕام‌و دزراوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌نده‌ڵ‌و پۆخه‌ڵ، له‌ملاولاڕا ده‌هێنرێن‌و، له‌هه‌رێمدا شیرازه‌ی خێزان‌و ڕه‌وشتی گه‌نجه‌كانیان پێ تێك ده‌درێ!

 

4- ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌بیانووی به‌رگریی كردن له‌و كچه‌ كورده،‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئیسلام‌و ئه‌ده‌ب‌و ڕه‌وشتی به‌رزو، پۆشاك‌و سه‌رپۆشی شه‌رعییانه‌و، حه‌یاو شه‌رم، ده‌ڕشێنه‌وه‌و، بوغزوكینه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو، پێویسته‌ وه‌ك خۆیان بناسرێن‌و، گه‌نجه‌كانمان له‌وه‌ ژیرتر بن بكه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌رییان‌و، به‌ ده‌هۆڵ‌و زوڕنای وان هه‌ڵپه‌ڕن!