گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێک بەرەو حەنانە

پارتى لەسەر ’’وازهێنان لەسەدر’’ رونکردنەوە دەدات

2022.09.27 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى لەسەر ’’وازهێنان لەسەدر’’ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

ئەندامێکى شاندى دانوستانکارى پارتى لەبەغدا رایگەیاند، ئەوان سیاسەت دەکەن و لە رێککەوتنى نوێ بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتی شەش قۆڵى بەشدارن و هەوڵدەدەن موقتەدا سەدریش رازى بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەنگین رێکانى (27-9-2022) لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "رێککەوتن کراوە و پارتى تێیدا بەشدارە".

 

لەبارەى ئەوەى بۆچى وازیان لە موقتەدا سەدر هێنا و چونە بەرەى چوارچێوەى هەماهەنگى، رێکانى وتى "نەچوینە لەگەڵ چوارچێوە و ئێمە سیاسەت دەکەین".

 

وتیشى "هەوڵى رازیکردنى موقتەدا سەدر دەدەین و نازانین رازى دەبێت یان نا، بۆ ئەوەش هەوڵێک هەیە ئەمڕۆ شاندێکى کوردى بچێتە حەنانە".