گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

دابەشکردنى فۆرمى ئەلیکترۆنى بەشەخۆراک دەستیپێکرد

2022.09.27 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى فۆرمى ئەلیکترۆنى بەشەخۆراک دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنى پڕۆسەى دابەشکردنی فۆرمى ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)، “وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی دابەشکردنی فۆرمى بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بەسەر دانیشتووانى گەڕەکی عەسکەری لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە پڕۆژەکەی بۆ بەئەلیکترۆنیکردنى کارتی بەشەخۆراک بە هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی”.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فۆرمە  دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت لەلایەن زۆرێک لە فەرمانگەکانی حکومەتەوە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتی.

 

بەپێی بەیاننامەکە، ئەم پڕۆژەیە هەروەها دەرفەتێکی نوێیە بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی فۆرۆمى بەشەخۆراک بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییەدا بگونجێت و ڕێگری بکات لە حاڵەتەکانی دەستکاریکردن، هەروەها هەڵبژاردنی باشترین چارەسەرەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان.

  

me_ga.php?id=41746me_ga.php?id=41748me_ga.php?id=41747me_ga.php?id=41749