ناس کورد-
لەمڕۆوە پەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندەى یەکێتى لە گەرمیان رادەگیرێت و پەیوەست دەكرێت بە تۆڕی گەلی كوردستانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی رێكخستنەوە و پوختكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیدا، تۆری گەلی كوردستان دادەمەزرێت، كە پێكدێت لە (كەناڵی ئاسمانی و رادیۆ و وێبسایت) و هەر بوارێكی دیكەی میدیایی كە راگەیاندنی یەكێتی بە پێویستی بزانێت.
لێپرسراوی ئیدارە و دارایی مەكتەبی راگەیاندنى یەکێتى وتى "لەچوارچێوەی پرۆژەی یەكخستن و پوختكردنەوەی راگەیاندن لە مڕۆوە پەخشی كەناڵی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە كە دامەزراوەیەكی لۆكاڵی راگەیاندنە لە كەلار رادەگیرێت و ستاف و تواناكانی پەیوەستدەكرێن بە پڕۆژەی تۆڕی گەلی كوردستانەوە".
وتیشى "نوسینگەی تۆڕی گەلی كوردستان لە گەرمیان جێی دەگرێتەوە و روماڵی جوڵە و چالاكی و رووداوەكانی گەرمیان بۆ تۆڕی نوێ دەكات".
تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە، كەناڵێكی لۆكاڵی سەربەر مەكتەبی راگەیاندنی یەکێتى بووە و لە ساڵی 2005ەوە دامەزراوە و پەخشی دەستپێكردووە.