گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سڕینەوەى سفرەکانى سەر دینار’’

لێدوانێکى نوێ لە بانکى ناوەندییەوە لەسەر دابەزاندنى بەهاى دۆلار

2022.09.27 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى نوێ لە بانکى ناوەندییەوە لەسەر دابەزاندنى بەهاى دۆلار

ناس كورد-

 

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، نرخى دۆلار بەرانبەر دینار گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا غالب (27-9-2022) لە دیدارى رافیدەین لە بەغدا وتى "هیچ نیازێک نییە بۆ کەمکردنەوە یان گۆڕینى بەهاى دۆلار بەرانبەر دینار".

 

لەبارەى سڕینەوەى سەر سفرەکانى دینار، پارێزگارى بانکى ناوەندى وتى "پرۆسەی سڕینەوەی سفرەکان پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک هەیە، هەروەها ڕەشنووسی یاسایەک لەم بوارەدا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی حکومەتی پێشوو کراوە".

 

وتیشى "ئەو رەشنوسە پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە و دەرکردنی پێویستی بە کەشێکی ئارام هەیە چونکە سڕینەوەی سفرەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ئابووری و نرخی بازاڕی وڵاتەوە هەیە".