گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە لە لایەنە کوردییەکان دەکات

2022.09.26 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە لە لایەنە کوردییەکان دەکات

ناس کورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئاسایی و هەفتانەی، داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات کاندیدی سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگییە دوای دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەرچەندە لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هیچ ئاماژەیەک و هەڵوێستێک لەبارەى دەستلەکارکێشانەکەوە نەهاتووە و تەنها پێشوازی لە "داوای پەرلەمان بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان و گەڕانەوەی ژیان بۆ دامەزراوە دەستوورییەکانی وڵاتی کردووە".

 

چوارچێوەی هەماهەنگی "ئامادەیی خۆی بۆ چوون بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەربڕی دوای دانانی حکومەتێک بە تەواوی دەسەڵاتەکانەوە، پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و ڕێکخستنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان".

 

هەروەها داوای لە هێزە کوردییەکان کردووە کاندیدی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار یەکلایی بکەنەوە.

 

چوارچێوەی هەماهەنگی "بەخێرهاتنی خۆی بۆ بەشداریکردنی هەموو هێزە نیشتمانییەکان، بەتایبەتی ڕەوتی سەدری، لە دیالۆگەکانی پێکهێنانی حکومەت و ئیدارەی دەوڵەت کرد".