گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری بڵاوکردەوە

2022.09.26 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەری بڵاوکردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە دوو چالاكی جیادا دەستبەسەر بڕی 139 كگم ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵدا گرت و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریشی دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە درێژەی كاروچالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، لە دوو چالاكی جیادا دەستبەسەر بڕی ( ١٣٩ ) كگم ماددەی هۆشبەری جۆری { كریستاڵ }دا گیرا.
بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات ، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت .
لە چالاكی یەكەمدا : دوای لێكۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێری كردن هێزەكانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی (٢٠٢٢/٩/٩) دەست بەسەر بڕی { ٢ } كگم ماددەی ( كریستاڵ )دا گیرا و تۆمەتبارێكیش بەناوی ( ك ك ر ) دەستگیركرا ، تۆمەتبار لە دایكبوی ١٩٧٦ ی شاری كەركوك ، ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری ( لكزس ) ی
لاندگرۆزی پێبووە ،
لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-كەركوك ) دەستگیركراوە و بەپێ ی زانیاریەكان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هێنرابوون .
لە چالاكی دووەمدا : هێزەكانی ئاسایش پاش لێكۆڵینەوە وكۆكردنەوەی زانیاری ورد ، لە ھەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێكدا دەستگیرا بەسەر بڕقی ( ١٣٧ ) كگم ماددەی ( كریستاڵ لە جۆری شل ) كە لەناو دەبە شاردرابۆوە تۆمەتباریكیش دەستگیر كرا بەڕەگەز كوردە و لەدایكبوی ١٩٩٤ی كەركوك بە ناوی ( ع د ع ) ، تۆمەتبارەكان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە كریستاڵەكە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان .
•بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و دەستبەسەر ( كریستاڵ )ەكەدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی