گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

مشعان جبوری ئامانجی دەستلەکارکێشانەوەکەی حەلبوسی ئاشکرا دەکات

2022.09.26 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
مشعان جبوری ئامانجی دەستلەکارکێشانەوەکەی حەلبوسی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

مشعان جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێی وایە ئامانج لە دەستلەکارکیشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی بۆ "دووبارە بەدەستهێنانەوەی شەرعیەت و متمانەیە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مشعان جبوری لە تویتێکیدا (26ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان دانیشتنێك ئەنجام دەدات" و سەبارەت بە تەوەری گفتوگۆکردنی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان دەڵێت، "ئامانجی ئەو بەدەستهێنان و نوێکردنەوەی متمانەی هاوپەیمانیی نوێیە و دەستلەکارکێشانەوەکەی ڕەت دەکرێتەوە."

 

دەشڵێت، لە دانیشتنەکەدا "موحسین مەندەلاوی دەبێتە جێگرەوەی بەڕێز حاكم زاملی لە پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەماندا."