گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم هەڵوێستى پارتى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى حەلبوسى

2022.09.26 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى پارتى لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى حەلبوسى

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، پێدەچێت دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسى لەپۆستى سەرۆکى پەرلەمان بۆ نوێکردنەوەی متمانەدان بێت پێی، لەلایەن ئەوانەوە کە پێشتر دەنگیان پێنەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەنکالی لە تویتێکدا (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) نوسیویەتى "حەلبوسی کەسێکی زیرەکە، مەسەلەی دەستلەكاركێشانەوەكەى پێدەچێت بۆ نوێكردنەوەی متمانە و بەدەستهێنانى دەنگی ئەو كەسانە بێت كە پێشتر دەنگیان پێ نەداوە بەتایبەتی نوێنەرانی چواچێوە و یەكێتی، ئەوەش بۆ ئەوەی لەبەردەم هاوبەشە نوێیەکانیدا لە پێگەیەکی بەهێزدا بێت".

 

بڕیارە پەرلەمانى عێراق 28 ى ئەم مانگە کۆبێتەوە کە یەکێک لە بڕگەکانى دەنگدانە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبوسى لەپۆستى سەرۆکى پەرلەمان.  

 

بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.  

  

me_ga.php?id=41725