گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوڵەتى یاسا پشکى کوردى لەحکومەتى داهاتوو راگەیاند

2022.09.26 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتى یاسا پشکى کوردى لەحکومەتى داهاتوو راگەیاند

ناس کورد-

 

سەرکردەیەکى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، کابینە چاوەڕوانکراوەکەى محەمەد شیاع سودانى لە 22 وەزارەت پێکدێت و چوارى بۆ لایەنە کوردییەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد سەهیود لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەى "شەفەق نیوز" ئاماژەى بەوەکردووە، 12 وەزارەت بۆ لایەنە شیعییەکانە کە شەشیان دەدرێتە رەوتى سەدر ئەگەر بەشدارى حکومەت بکات.

 

وتیشى شەش وەزارەتى تر بۆ لایەنە سونییەکان دەبێت، چوار وەزارەتیش بۆ لایەنە کوردییەکان.

 

محەمەد سەهیود باسى لەوەشکرد، رێککەوتن لەسەر کارنامەى حکومەت و پێکهێنانى کراوە، بەڵام بەربەستى سەرەکى سەرۆکایەتى کۆمارە کە دەبێت لایەنە کوردییەکان لەو بارەیەوە رێکبکەون.

 

محەمەد شیاع سودانى کاندیدى چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکوەزیران، (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) ئەولەویەتی "کارنامەى  حکومەت"ی دەستنیشان کرد.  

 

بەپێی بەیاننامەیەکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢)،  سودانى لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک شرۆڤەکاری سیاسی، نووسەران و ڕۆژنامەنوسان، گرنگترین بڕگەکانی بەرنامەی کابینەى خستەڕوو ئەگەر متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت.  

  

سودانی جەختی لەوە کردەوە کە بەرنامەی حکومەتەکەی (٢٣) خاڵى لەخۆگرتوە، (تەندروستی، کارەبا، خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی، دژە گەندەڵی) ئەولەویەتیان دەبێت، ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی دۆخی سەختی ژیان و خزمەتگوزاری کە زۆربەی هاوڵاتیان تێیدا دەژین لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، هەروەها فایلەکانی بوژاندنەوەی کشتوکاڵ و پیشەسازی و چارەسەرکردنی بێکاری، هاوتەریب لەگەڵ فایلە سیاسییەکان.  

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانی کورت و مامناوەند و درێژخایەنی هەیە کە کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجان، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و چالاککردنی کەرتە ئابوورییەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار".  

  

سودانی روونیكردەوە كە هەوڵی راستكردنەوەی رێڕەوی دەوڵەت دەدات و لەگەڵ سەرکردەکان رێككەوتووە كە ئەگەر شكستی هێنا لێپرسینەوە لە وەزیر لە ئەستۆی خۆی دەبێت و ئەگەر پێویست بكات دەیگۆڕێت.  

  

سودانى هەروەها ئەو ناوانەى رەتکردەوە کە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى پێکهاتەى کابینەکەى.