گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیرە نزمترین ئاستى تۆمارکرد

2022.09.26 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
لیرە نزمترین ئاستى تۆمارکرد

ناس کورد-

 

بەهاى لیرەی تورکی نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد و زیانەکانی لەمساڵدا گەیشتە زیاتر لە 28%.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخی یەک دۆلار ئەمڕۆ دووشەممە بۆ 18.4440 لیرە بەرزبووەوە. پێشتر نزمترین ئاست کە تۆماریکردبوو 18.4450 لیرە بوو.

 

بانکی ناوەندی هەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕێژەی سیاسەتی خۆی بە 100 خاڵ بۆ 12% کەمکردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ خاوبوونەوەی ئابووری سەرەڕای ئەوەی هەڵاوسان لە مانگی ئابدا زیاتر لە 80% بووە.

 

نرخی لیرە لە ساڵی 2021 ەوە بەڕێژەی 44% بەهاکەى بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.