گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵگەى ترسێنەر’’

یەکێتى هەنگاوى کردەیی بۆ ’’وەڵامدانەوە’’ دەستپێکرد

2022.09.26 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى هەنگاوى کردەیی بۆ ’’وەڵامدانەوە’’ دەستپێکرد

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسیی یەکێتى رایگەیاند، دەستکراوە بە نوسینەوەى وەڵامى ئەو کتێبانەى کە لەسەر مێژووى حزبەکەى نوسراون و خەڵكی دیكە دەبێت لە بەڵگەكانی یەكێتی بترسێت کە بڵاویان دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵڵا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانى حزبەکەى وتى "ئەو چەواشەكارییانەی" کە دەكرێنە سەر مێژووی یەكێتی، نابێت بێ وەڵام بمێننەوە لەژێر هەر پاساوێكدا بێت.

 

وتیشى "زۆرجار لە پەنا هەر نیازێکی دیكەدا بۆ هێرشكردنە سەر یەكێتی، نەیارانی دەرەكیی یەكێتیش خۆیان دەشارنەوە، جاران دەمانتوانی ئەوانە دیاری بكەین كە كێ جاسووسی داگیركەرە، بەڵام ئێستا بەهۆی پێشكەوتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، لەراستیدا زۆرجار نازانین و رەنگە دەزگاكانی لێكۆڵینەوە ئەوە بزانن".

 

 "ئیدی كاتێتی یەكێتی وەڵام بداتەوە و دەستەوەستان نەوەستێت، چونکە  یەكێتی نە كادری كەمە و نە بەڵگەکانی بەردەستیشی كەمن، بۆیە دەبێت خەڵكی دیكە لە خۆی بترسێت ئەگەر یەكێتی راستییەكان باس بکات و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی رابردوو بکات".

 

لەبارەی ئەو كتێبانەوە كە لەسەر یەكێتی نووسراون و  دەنووسرێن، ستران عەبدوڵا ئاماژە بەوە دا کە یەكێتی وەڵامی هەموو ئەو كتێبانە دەداتەوە كە لەسەر مێژووی یەكێتی نووسراون، "مادام خەڵكی بە كتێب لەسەر یەكێتی دەنووسێت، ئێمەش بە كتێب وەڵام دەدەینەوە و یەكێتی دەستەوەستان نابێت و قسەی خۆشی دەكات لەسەر ئەو مێژووە".

 

وتیشی "ئێستا لیژنەكانی نووسینەوەی مێژووی یەكێتی دەستی بەكارەكانی خۆی كردووە و زۆر كەسیش هەن كە بەڵگەیان لەلایە و ئامادەن شاهیدی بۆ هەق بدەن، لەكاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوە دەكرێت".