گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دروستکردنى شوقەى کرێنشینان دەستیپێکرد

2022.09.25 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
دروستکردنى شوقەى کرێنشینان دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

دەستەى وەبەرهێنانى هەرێم رایگەیاند، پڕۆژەى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ کرێنشینان لە عەنکاوەوە دەستیپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پـرۆژەکـە سێ جـۆری یەکەی نـیـشــتـەجـێ بـوون لـە خۆ دەگـرێت، ٨٠ م بـە پـێـشــەکی ٤ ھـەزار دۆلار و ١٠٠ م بـە پـێـشــەکـی ٥ ھـەزار دۆلار و ١٢٠م بـە پـێـشـەکی ٦ ھــەزار دۆلار دەبـێــت دواتــر بـە قــیسـتـی ١٥ پــانـزدە ســاڵ دەبــێـت .

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



ئــەمـشــەو ٢٥ ی ئـەیـلـول ی ٢٠٢٢  د. مـحـەمـەد شـوکـری ســەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێــنـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێــمـی کـوردســتــان بـە ئـامـادەبـوونـی ھـەریــەک لـە ئـانـۆ جـەوھــەر وەزیـری گــواســتـنــەوەو گـەیــانـدن و قــایـمـقـام و ســەرۆکـی شــارەوانـی عـەنــکـاوە پـرۆژەی دروســتـکـردنــی یـەکـەکـانـی نــیــشـتـەجــێـبوون بـۆ خـەڵک و ھــاوڵاتـیــانـی کـەم دەرامـەت و کـرێ نـشیــنـانـی کــریــســتـیـانـەکــانـی قـەزای عــەنــکـاوە ڕاگــەیــانــد.

 

پـرۆژەکــە لـە ســنـوری قـەزای عــەنــکـاوە دەبـێـت و بـەرنـامـەی جــەنــابـی سـەرۆک وەزیـرانـە بـۆ دروسـتـکردنی یەکەی نیشتجێبوونی شایـستـە بۆ کـرێـنـشـیـنـان بــە ئــاراســتـەی یـارمــەتـیـدانـی ھــاوڵاتــیــانـی ھــەژارو کــەمــدرامـەت کـە بـبــن بـە خــاوەنـی یــەکــەیـەکــی نـیـشــتــەجــێ بــوونـی خـۆیــان .

 

پــرۆژەکـــە ســێ جــۆری یــەکــەی نـیـشــتــەجــێ بــوون لـە خـۆ دەگــرێ ٨٠ بـە پـێـشــەکـی ٤ ھـەزار دۆلار و ١٠٠ م بـە پـێـشــەکـی ٥ ھـەزار دۆلار و ١٢٠م بـە پـێـشــەکـی ٦ ھــەزار دۆلار دەبـێــت دواتــر بـە قــســتــی ١٥ پــانـزدە ســـاڵ دەبــێـــت .