گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

ئەو زنجیرە ڕووناکییە چى بوو کە وەکو شەمەندەفەر لە ئاسمانی کوردستان بینرا؟

2022.09.25 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو زنجیرە ڕووناکییە چى بوو کە وەکو شەمەندەفەر لە ئاسمانی کوردستان بینرا؟

ناس کورد-

 

ئەندامێکی کۆمەڵەی گەردونناسی تێکساس رایگەیاند، ئەو زنجیرە ڕووناکیەی ئەمشەو وەکو شەمەندەفەر لە ئاسمانی کوردستان بینراوە سەتەلایتەکانی "ستارلینک" بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لوقمان حەوێز لە بڵاوکراوەیەکدا (25-9-2022) ئاماژەى بەوەکردووە، لە چەند ساڵی داهاتوو ئەم دەرکەوتنانە گەلێک چڕتر و زۆرتر دەبن، لە چەند ساڵی داهاتوو و بەتایبەتیش دوای 10 بۆ 15 ساڵی تر تابلۆ جوانەکەی شەوانی ئاسمان و ئەستێرەکان بۆ چاوی ئێمە لەسەر ڕووی زەوی بۆ هەتا هەتایە دەشێوێنرێت و دەگۆڕێت..!

 

دەشڵێت، لەمانگی ئایاری ساڵی 2019 چیڕۆکەکە بەتەواوی گۆڕا دوای ئەوەی کۆمپانیای SpaceX دەستی بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی Starlink کرد، تەنیا لە چەند مانگی ڕابردوودا سپەیس ئێکس سەدەها مانگی دەستکردی هەڵداوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی Starlink بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی زۆر خێرا بۆ زۆربەی ناوچەکانی جیهان، تا ئێستاش ژمارەی سەتەلایتە هەڵدراوەکانی ئەم پڕۆژەیە کە لە ئاسمانن گەیشتوە بە 1500 دانە، تەنیا ئەم پڕۆژەیە کە لەچەند ساڵی داهاتوودا قۆناغی یەکەمی بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت پێویستی بەهەڵدانی پتر لە دە هەزار مانگی دەستکردی ترە، لەکۆتاییشدا سپەیس ئێکس ژمارەی سەتەلایتەکان دەگەیەنێت بە پتر لە 42000 سەتەلایت..!

 

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا و ئینتەرنێتی ستارلینک پێشتر ئاشکرای کرد کە ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بۆ ئێران چالاک دەکات.  

  

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا باسی لە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد لەبارەى هەڵگرتنی کۆت و بەند لەسەر هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا بۆ ئێران کە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندرابوون بۆئەوەی ئینتەرنێت بگات بە هەموو ئێرانییەکان بە تایبەت لە ئێستادا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەسەڵاتدارانی تاران ئینتەرنێتیان تەواو سنوردارکردووە.  

  

ئیلۆن مەسک لە کۆمێنتێکدا بۆ تویتەکەی ئەنتۆنی بلینکن نوسیویەتی، "ستارلینک چالاکدەکرێت.."، واتە پرۆسەی چالاککردنەکەی دەستیپێکردووە.  

  

زیاتر بخوێنەوە: ئەمریکا ڕێکارەکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی ئازادی بۆ ئێرانییەکان گرتەبەر  

me_ga.php?id=5648  

  

زیاتر بخوێنەوە: مەسک بەنیازە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات دابین بکات  

  

ستارلینک (بە ئینگلیزی:Starlink) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئەنتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس (SpaceX)دروست دەکرێت. خزمەتگوزاری ھێڵی ئەنتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا، مانگە دەستکردەکە لە ھەزارەھا مانگی دەستکردی بچووک پێک ھاتووە کە بەشێوەی کۆمەڵ وەک گورزێک بەدوای یەکدا ڕێزبوونە، ئەم مانگە دەستکردانە ھاوڕێک بەدوای یەکدا لەسەر ھێڵی خووڵگەیی لەئاستی نزم(LEO) بە دەوری زەوی دەخوڵێنەوە، بەھۆی ھەبوونی ئامێری وەرگری شەپۆڵەکانی لەسەر زەوی کاردەکەن و ھەرکەسێک لەھەرشوێنێکی ئەم جیھانەبێت دەتوانێت دەستی بە ئەنتەرنێت بگات. ئەم مانگە دەستکردانە لەلایەن پسپۆرانی بارەگای سەرەکی سپەیس ئێکس لە ڕێدمۆند-واشنتۆن دروست کراوە. تێچووی پڕۆژەکە پترە لە ١٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی کە بڕیار وایە بۆماوەی ١٠ ساڵ تەواو ببێت.