گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دارایی و پێشمەرگە گواستنەوەى هەژمارى هێزە یەکخراوەکانى 70 و 80 تاوتوێ دەکەن

2022.09.25 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی و پێشمەرگە گواستنەوەى هەژمارى هێزە یەکخراوەکانى 70 و 80 تاوتوێ دەکەن

ناس کورد-

 

هەردوو وەزارەتى دارایی و پێشمەرگە گواستنەوەی هەژماری هێزە یەکخراوەکانیان لە یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی (25-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە کێشەی کەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری هێزەکان لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

 

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2022/9/25، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێزان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و دکتۆر ئومێد سباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عبدالحکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچوون کۆبۆوە.

 

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پرسی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.

 

لەو کۆبونەوەیەدا هەریەکە لە بەڕێزان  سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوا روکن بەختیار محمد ئامادەی بوون.

 

پاشان کێشەی کەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری ئەم هێزانە لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسکرا. جه‌ختیان لە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێکخراوەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

 

لای خۆشیەوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ئەوەی دا کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشتیه‌كی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

لەکۆتایدا ئامادەبووان کۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا کە بەهەموو لایەکەوە کار لەسەر یەکخستنی ئەو لیوایانە دەکەن و سەرجەم بەربەستەکان وه‌لا دەنێن.