گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبەشدارى پارتى و یەکێتى

هاوپەیمانێتییەکى نوێ لەبەغدا رادەگەیەنرێت

2022.09.25 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکى نوێ لەبەغدا رادەگەیەنرێت

ناس کورد-

 

مشعان جبورى پەرلەمانتاری دورخراوە رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوپەیمانێتییەک ڕادەگەیەنرێت، کە لە هێزە سیاسییە جیاوازەکان پێکدێت، لەوانە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سەروەری، پارتى و یەکێتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبوری (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیاندنی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رادەگەیەنرێت، کە پێکدێت لە لە ئیرادە، سەروەری، پارتى، یەکێتی، بابل و هێزەکانی چوارچێوەى شیعى".

 

بە وتەی جبوری، ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە بریتییە لە پابەندبوون بە دەرکردنى یاساکانی لێبوردن و نەوت، دەرکردنی گروپە چەکدارەکان لە شارە ئازادکراوەکان، مامەڵەکردن لەگەڵ مەلەفی بێسەروشوێنەکان، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا .