گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

لە شاری هەولێر 69 شەقام و كۆڵان قیڕتاو دەكرێن

2022.09.25 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
لە شاری هەولێر 69 شەقام و كۆڵان قیڕتاو دەكرێن

ناس کورد-

لەسەر داهاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا، 69 كۆڵان و شەقام لە سێ گەڕەكی نێو شاردا قیڕتاو دەكرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، ئەو گەڕەكانەی لەو پرۆژانەدا سوودمەند دەبن، بریتین لە گەڕەكەكانی ژیان و ئاسوودە ستی و ڕۆشنبیری، لەو ژمارەیەدا 31 كۆڵان و شەقام كەوتوونەتە نێو گەڕەكی ژیان و بە درێژیی 4480م قیڕتاو دەكرێن، 21 كۆڵان و شەقامیش كەوتوونەتە نێو گەڕەكی ئاسوودە ستی و بە درێژیی 4575م قیڕتاو دەكرێن، 17 كۆڵان و شەقامیش لە قۆناغی سێیەمدا بە درێژیی نزیکەی ١٧٦٠٠م٢ لە گەڕەكی ڕۆشنبیری قیڕتاو دەكرێن.


دروستكردن و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی ژیان و ئاسوودە ستی، دوێنێ شەممە 24ی ئەیلوولی 2022 بەردی بناغەی پرۆژەكان لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێرەوە داندران و دەست بە جێبەجێكردنی كرا، پرۆژەكەی گەڕەكی ڕۆشنبیریش لە چوارچێوەی كارەكانی پێشووی شارەوانییە بۆ قیڕتاوكردنی سەرجەم كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكەكە.

 

گوژمەی ئەو پرۆژانە بە هاوبەشی لەنێوان پارێزگای هەولێر و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دابینكراوە و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی پرۆژەكان جێبەجێ دەكرێن.

May be an image of outdoorsMay be an image of roadMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of roadMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoors