گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێک لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا

2022.09.25 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

لە شوقەکانی نیشتەجێبوونی زەکەریا لە سلێمانی، کچێک لە قاتی 12ی یەکێک لە باڵەخانەکانەوە کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (122) تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە شوقەکانی زەکەریا لە سلێمانی ڕوویداوە، کچەکە تەمەنی سەرو 30 ساڵە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

 

تائێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو کچە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.