ناس کورد-
ئەلبێرت بورلا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر جارێکی تر توشی ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا) بوویەوە و دەڵێت، "هەست بە باشی دەکەم و هیچ نیشانەیەکم نییە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بورلا تەمەنی 60 ساڵە، لە مانگی ئابی ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بووبوو، بە دەرمانی (باکسیلڤید)ی کۆمپانیاکەیان دەستی بە چارەسەر کردبوو، هەروەها چوار ژەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتبوو کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و هاوبەشە ئەڵمانییەکەی بایۆنتێکەوە پەرەی پێدرابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێشتا ژەمی زیادەی ڤاکسینە نوێیەکەی لە خۆی نەداوە کە دژی گۆڕاوە نوێیەکەی کۆرۆنا، ئۆمیکرۆن، دروست کراوە.
تەندروستی جیهانی هەواڵێکی خۆش دەهێنێت
10 رۆژ پێش ئێستا رێكخراوی تهندروستی جیهانی مژدهی خۆشی دا كه پهتای كۆرۆنا له كۆتایی نزیك دهبێتهوه، دوای ئهوهی له كۆتایی ساڵی 2019هوه گیانی ملیۆنان کوشت.
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە کە "جیهان لە جاران نزیکترە لە نەمانی پەتای کۆڤید-19