گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دەرەوە هاتەدەنگ

دیپلۆماتکارێکى عێراقى لەکاتى کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان سەیرى تۆپی پێ دەکات

2022.09.24 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
دیپلۆماتکارێکى عێراقى لەکاتى کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان سەیرى تۆپی پێ دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتی دەرەوەى عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێن بەرانبەر ئەو دیپلۆماتكارە عێراقییە دەگرێتەبەر، کە لە میانی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و لەکاتى کارەکەیدا سەرقاڵى تەماشاكردنی یاریی تۆپی پێ بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (ناس) كەوتووە (24ی ئەیلوولی 2022) ئاماژەى بەوەکردووە، "وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوون بۆ پرسی ئەو وێنەیە دەكات كە بڵاوبووەتەوە و تێیدا سەرقاڵى كارمەندێكی دیپلۆماسی دەردەخات لەکاتى کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەىنەتەوە یەکگرتووەکان کە لەکاتى کارەکەیدا سەرقاڵى سەیرکردنی یاریی تۆپی پێ بووە".

 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێوشوێنی گونجاو ده‌گرێته‌به‌ر لەو بارەیەوە.

 

لە وێنەکەدا دیپلۆماتێکی عێراقی، (کە تا ئێستا نازانرێت کێیە)، دەردەکەوێت کە سەیری یارییەکی تۆپی پێ دەکات، لە کاتی کارکردنی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەى گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.