گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شاند بۆ حەنانە’’

هاوپەیمانێتییەکەى عامرى ئەگەرى هاوپەیمانێتى چوارچێوە و پارتى و سوننە ئاشکرادەکات

2022.09.24 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەکەى عامرى ئەگەرى هاوپەیمانێتى چوارچێوە و پارتى و سوننە ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتى هادى عامرى، نیازى ناردنى شاندى بۆ حەنانە بەئامانجى کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر رەتکردەوە و دەڵێت، نزیکبوونەوە هەیە لەنێوان چوارچێوەى شیعى و سوننەکان و پارتى کە رەنگە هاوپەیمانى نێوانیانى لێبکەوێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عائید ئەلهیلالی پەرلەمانتارى هاوپەیمانێتییەکە (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) بە تەلەفزیۆنى فەرمى عیراقى وت "لە نێوان چوارچێوە و هاوپەیمانى سەروەری و پارتیدا بۆچونى هاوبەش هەیە، ئەم نزیکبوونەوەیە ڕەنگە ببێتە هۆی هاوپەیمانی یان کردنەوەی دەرگا بەڕووی بنبەسى سیاسیدا".

 

وتیشى "هەندێک هێزى چوارچێوە پێیانوایە کە بەدەرکردنى سەدرییەکان مەترسیدارە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نوێنەرایەتی بەشێکى گەورە و فەزای سیاسی فراوان دەکات".

 

ئەلهیلالی ئەوەشی خستەڕوو، "ماڵی كورد نەگەیشتووەتە ئاستی دەستپێشخەری. تائێستاش تەنها گفتوگۆی نێوانیانە كە هیچی لێنەكەوتۆتەوە، هەروەها لەسەر دیدێكی سیاسی هاوبەش و یەک کاندید رێكنەكەوتوون".

 

جەختیشیکردەوە "چوارچێوە هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ لێدانی دەرگای حەنانە، بانگهێشتنامەش بۆ سەدر نێردراوە، بەڵام ئەو رەتیدەکاتەوە لەگەڵ هیچ شاندێک کۆببێتەوە، چوارچێوە هیچ بیرۆکەیەکی بۆ ناردنی شاند نییە لانیکەم لە ئێستادا."