گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کێشەى موچە’’

یاریدەدەرى مەسرور بارزانى رونکردنەوە لەسەر موچەى ئەیلول دەدات

2022.09.24 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
یاریدەدەرى مەسرور بارزانى رونکردنەوە لەسەر موچەى ئەیلول دەدات

ناس کورد-

 

یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت بۆ کاروبارى دارایی رایگەیاند، پارەى تایبەت بەموچەى ئەیلول خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی بۆ ئەوەى لە زوترین کاتدا موچە دابەشبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێباز حەملان (24-9-2022) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "وەزارەتى دارایی رۆژ و کاتى دابەشکردنى موچە دیاریدەکات، بەڵام لەئێستاوە پارەى پێویست بۆ دابەشکردنى خراوەتە سەر هەژمارى وەزارەت".

 

وتیشى "ئێستا زیاتر زیاتر لە 48%ى داهاتى نەوت دەچێت بۆ موچە لەکاتێکدا پێشتر 30% بوو، زیاتر لە 550 ملیۆن دۆلار تەرخانکراوە بۆ موچە لە داهاتى نەوت بۆیە کێشەى موچە دووبارە نابێتەوە بەتایبەتى لە سلێمانى".

 

رێباز حەملان باسى لەوەشکرد، قەرزەکانى نەوت لە زیاتر لە حەوت ملیار دۆلارەوە بۆ کەمتر لە پێنج ملیار کەمبووەتەوە، ئێستا نرخى فرۆشتنى نەوتى هەرێم سێ دۆلار لەگەڵ سۆمۆ جیاوازە و نرخى نەوتى هەرێم گەیشتووەتە ئاستێکى باش و بە 100 دۆلار فرۆشراوە.