گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هێرشەکان بەردەوام دەبن’’

ئێران تۆپبارانکردنى بارەگاکانى کۆمەڵەى راگەیاند

2022.09.24 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران تۆپبارانکردنى بارەگاکانى کۆمەڵەى راگەیاند

ناس کورد-

 

سوپاى پاسداران بۆردومانکردنى پێگەکانى کۆمەڵەى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند و جەختدەکاتەوە کە هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هەواڵی مێهرى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، کە چەند بارەگایەکی گروپەکانى دژە ئێران لە باکووری عێراق بۆردومان کران و بە تۆپبارانی بارەگاکانی قەرارگاى حەمزە سەر بە سوپای پاسداران.

 

سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی ئاگادار پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ ته‌قه‌ی تۆپخانه‌ی هێزی زه‌مینی سپای پاسداران ئەو بارەگایانە کراونه‌ته‌ ئامانج.

 

وتیشى ئەم هێرشە تۆپخانانە بەردەوام دەبن.

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى دەردەکەوێت ئێران بارەگاکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانی لە سنورى باڵەکایەتى بە ئامانج گرتووە.  

  

  

پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى "ئاگرباران و تۆپباران" ى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەئامانج گرتنى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات.  

  

سوپاى پاسداران (24-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریدایە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کە نزیکى بنکە و بارەگاکانى حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.    

  

جەختیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دواى ئەوە هاتووە کە بەرپرسانى هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانى چالاکى دژى ئێران.    

  

سوپاى پاسداران باسى لەوەشکردووە، تۆپبارانەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر ناوچە سنورییەکانى هەرێم دەستپێکى ئۆپراسیۆنەکە بووە و قوربانى لێکەوتووەتەوە.