گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

خوێندنى باڵا دابەزاندنى نمرەى وەرگرتنى لەزانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند

2022.09.24 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا دابەزاندنى نمرەى وەرگرتنى لەزانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا دابەزینى نمرەى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى 12 ى لەزانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند، بەهۆى کەمى نمرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، وەرگرتنی خوێندکاران لە بەشێک لە بەشە پزیشکییەکان دادەبەزێت لە چاو ساڵی رابردوو.

 

رونیشیکردەوە، ئەگەر ساڵی رابردوو پزیشکی گشتی نمرەی ١٠٠ وەرگرتبێت ئەمساڵ دەبێت نزیکەی ٩٨. بەهۆی کەمی دەرچوونەوە رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران زیاتر دەبێت و نمرەش لە بەشەکان دادەبەزێت لە چاو ساڵی رابردوو.

 

پێشتر عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تەکە رایگەیاندبوو "پلانی زانكۆكان بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی په‌سه‌ندكراوه‌".  

  

وتیشى دوای ئاماده‌كردنی "یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد" بۆ گشت ده‌رچووانی پۆلی 12 و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر قوتابیان له‌ قوتابخانه‌كانیان له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ده‌رگای پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆكان ده‌كرێته‌وه‌.  

  

عه‌باس ئه‌كره‌م باسى لەوەشکرد، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، سه‌رجه‌م ده‌رچووانی قۆناغی ئاماده‌یی، ده‌رفه‌تی خوێندنی یه‌كسان و هه‌لی وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رەخسێندرێت.  

  

سه‌باره‌ت به‌ كرێی خوێندن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا روونیكرده‌وه‌، بۆ ئه‌مساڵیش به‌رێژه‌ی 45% داشكاندن له‌ كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ تایبه‌ته‌كانیش به‌پێی ده‌رئه‌نجامی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان، داشكاندن له‌ كرێی خوێندن ده‌كرێت.  

  

عه‌باس ئه‌كره‌م، وتیشی، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌ پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندن بۆ قوتابیانی زانكۆ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو.