گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ

ئێران بارەگاکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى تۆپباران کرد

2022.09.24 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران بارەگاکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى تۆپباران کرد

ناس کورد-

تۆپبخانەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بارەگاکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانیان لە سنورى باڵەکایەتى تۆپبارانکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى دەردەکەوێت ئێران بارەگاکانى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستانی لە سنورى باڵەکایەتى بە ئامانج گرتووە.

 

پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى "ئاگرباران و تۆپباران" ى لەخاکى هەرێمى کوردستان راگەیاند، بۆ بەئامانج گرتنى بنکە و بارەگاکانى حزبەکانى رۆژهەڵات.  

 

سوپاى پاسداران (24-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا هۆشداریدایە هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان کە نزیکى بنکە و بارەگاکانى حزبە کوردییەکان نەبنەوە، چونکە لەلایەن پاسدارانەوە بەئامانج دەگیرێن.  

  

جەختیشیکردووەتەوە، دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنەکە دواى ئەوە هاتووە کە بەرپرسانى هەرێم "کەمتەرخەم بوون" لەڕێگریکردن لەو حزبانە بۆ ئەنجامنەدانى چالاکى دژى ئێران.  

  

سوپاى پاسداران باسى لەوەشکردووە، تۆپبارانەکەى ئەمڕۆ بۆ سەر ناوچە سنورییەکانى هەرێم دەستپێکى ئۆپراسیۆنەکە بووە و قوربانى لێکەوتووەتەوە.