گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول

2022.09.24 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول

ناس كورد-

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رادەگەیەنێت، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دوای تەواوکردنی دابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان کە وەزیری دارایی هەرێم لەسەر پشکی بزوتنەوەکەیە (24ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ پەیوەستە بەتەواو کردنی موچەی مانگی ئاب کە لەم هەفتەیەدا کۆتای پێدێت.


دەشڵێت، دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ دەکەوێته سەرەتای مانگی (10)ەوە و راستە ئێستا داهاتی نەوت نزیکەی 500 ملیۆن دۆلارە کە ئەم پارەیە لەچاو مانگەکانی سێ وچوار زۆر زیاترە پێشتر 380 ملیۆن دۆلار دابین دەکرا.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەڵام ئێستا ئەو 500 ملیۆن دۆلارە بەداهاتی ناوخۆ دابیندەکرێت کە لەسلێمانی مانگی پێشو نزیکەی 100 ملیار دینار کورتهێنان هەبوە.


راشیگەیاند: بۆ ئەم مانگەش بۆیە سیاسەتی وەزارەتی دارایی وایە ئەو پێنج بۆ شەش رۆژەی کە جیاوازی هەیە موچە لە سەرەتای مانگدا دابەشدەکرێت بۆ کۆکردنەوەی داهاتی سلێمانییە.