گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی ئازاد بۆ ئێران چالاک دەکات

2022.09.23 - 22:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی ئازاد بۆ ئێران چالاک دەکات

ناس کورد-

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا و ئینتەرنێتی ستارلینک ئاشکرای کرد کە ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد بۆ ئێران چالاک دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا باسی لە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد لەبارەى هەڵگرتنی کۆت و بەند لەسەر هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا بۆ ئێران کە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندرابوون بۆئەوەی ئینتەرنێت بگات بە هەموو ئێرانییەکان بە تایبەت لە ئێستادا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەسەڵاتدارانی تاران ئینتەرنێتیان تەواو سنوردارکردووە.

 

ئیلۆن مەسک لە کۆمێنتێکدا بۆ تویتەکەی ئەنتۆنی بلینکن نوسیویەتی، "ستارلینک چالاکدەکرێت.."، واتە پرۆسەی چالاککردنەکەی دەستیپێکردووە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەمریکا ڕێکارەکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی ئازادی بۆ ئێرانییەکان گرتەبەر

me_ga.php?id=5648

 

زیاتر بخوێنەوە: مەسک بەنیازە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات دابین بکات  

 

ستارلینک (بە ئینگلیزی:Starlink) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئەنتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس (SpaceX)دروست دەکرێت. خزمەتگوزاری ھێڵی ئەنتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا، مانگە دەستکردەکە لە ھەزارەھا مانگی دەستکردی بچووک پێک ھاتووە کە بەشێوەی کۆمەڵ وەک گورزێک بەدوای یەکدا ڕێزبوونە، ئەم مانگە دەستکردانە ھاوڕێک بەدوای یەکدا لەسەر ھێڵی خووڵگەیی لەئاستی نزم(LEO) بە دەوری زەوی دەخوڵێنەوە، بەھۆی ھەبوونی ئامێری وەرگری شەپۆڵەکانی لەسەر زەوی کاردەکەن و ھەرکەسێک لەھەرشوێنێکی ئەم جیھانەبێت دەتوانێت دەستی بە ئەنتەرنێت بگات. ئەم مانگە دەستکردانە لەلایەن پسپۆرانی بارەگای سەرەکی سپەیس ئێکس لە ڕێدمۆند-واشنتۆن دروست کراوە. تێچووی پڕۆژەکە پترە لە ١٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی کە بڕیار وایە بۆماوەی ١٠ ساڵ تەواو ببێت.