گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەی هەماهەنگی: سودانی ئامادەیە بکشێتەوە

2022.09.23 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی: سودانی ئامادەیە بکشێتەوە

ناس کورد-

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنەکانی تر کێشەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی هەیە وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران، ئەوە ناوبراو ئامادەیە بکشێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قەیس خەزعەلی لە میانی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا (23ی ئەیلولی 2022) وتی، "کێشەی وڵاتە پەیوەندی بە کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیەوە نییە کە محەمەد شیعە سودانییە."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سودانی بەڕوونی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە، ئەگەر لایەنەکانی تر ناڕازین لە سودانی، ئەو چارەسەری کێشەکە بە کشانەوەی سودانییە، ئەوە سودانی خۆی دەکشێتەوە."

 

جەختیکردەوە کە "چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیە نیوەی بەرکەوت و پشکی شیعە لە حکومەت بداتە ڕەوتی سەدر ئەگەر بەشداری بکەن."

 

جەختیکردەوە کە "چوارچێوەی هەماهەنگی ڕەزامەندە بە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەپێناو ڕازیکردنی ڕەوتی سەدری."