گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

عەبدولـلەتیف ئەحمەد وەڵامی عەلی حەمە ساڵحی دایەوە

2022.09.23 - 19:30
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولـلەتیف ئەحمەد وەڵامی عەلی حەمە ساڵحی دایەوە

ناس کورد-

عەبدولـلەتیف ئەحمەد، یەکێک لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەدری وەڵامی عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراقی دایەوە و دەڵێت، "من بەردەوام دەست خۆشی و دوعای خێرم هەیە بۆ بەڕێزت و خەڵکم لە دەنگدان بۆ کەسی باش سارد نەکردووەتەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر عەبدولـلەتیف ئەحمەد لەبارەى پڕۆژەپێشنیازی توندوتیژی خێزانی ڕایگەیاندبوو کە ئەوە "زۆر عەیبە و کارەساتە، پەرلەمان پڕۆژە نەمێنێت کاری لەسەر بکات ئەوە نەبێت!".

 

عەلی حەمە ساڵحیش لە کۆمێنت بۆی نوسیبوو کە "ئێوە بەشداری دەنگدان بکەن یان نا، دەیان هەزار خەڵکی باش و خاوەن هەڵوێست بەشداری دەنگدان بکات یان نا، پەرلەمان هەر هەیە.. ئایا بێ لایەنی یان نەچون بۆ دەنگدان و ساردکردنەوەی خەڵک باشە! یان پشتیوانی خەڵکانێک بکەن کە بەرگری لە بەها باڵاکانی ئەم کۆمەڵگا بکات و دژی زوڵم بێت."

 

دەقی وەڵامی عەبدولـلەتیف ئەحمەد بۆ عەلی حەمە ساڵح:

بەڕێز کاک علی حمە صاڵح
السلام عليكم ورحمة الله
سەرەتا سوپاسی دەست خۆشی و پەیامەکەت دەکەم
دواجار فەرموو چەند ڕونکردنەوەیەک لەسەر پەیامەکەت بۆ ئەوەی بە هەڵە تێمان نەگەن:
1. من بەردەوام دەست خۆشی و دوعای خێرم هەیە بۆ بەڕێزت و هەموو ئەو بەڕێزانەی قسەی حەق و خێر دەکەن لەناو پەرلەمان جا لەهەر لیستێک بن
2. وە داوا دەکەم لە هەموو ئەو ئەندام پەرلەمانانەی باوەڕیان بە خواو ڕۆژی دوایی هەیە پشتیوانی بڕیارێک نەکەن پێچەوانەی ئیسلام و داب و نەریتی جوانی موسڵمانان بێت.
3. وە من خەڵکم لە دەنگدان بۆ کەسی باش سارد نەکردۆتەوە بەڵکو هەموو جارێک وتومە کێ دەنگ دەدات با بیدات بە پیاوێکی بەهێزو ئەمین و شارەزا (قوي أمين)وە (حفيظ عليم) بێ ئەوەی لیست و کەسم دیاری کردبێت؛ چونکە زیاتر کەسایەتی کەسەکان گرنگن نەک لیستەکان، ئەوەتە تۆو هاوشێوەی تۆ لەناو لیستە نا ئیسلامیەکانیشدان و قسەی باشیش دەکەن
4. وا مەزانە ئەوەی لەناو پەرلەمان نەبێت ناتوانێت گۆڕانکاری باش بکات و خزمەت بکات، پێغەمبەری پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) نە چووە ناو پەرلەمانی مەکە وە نە چووە ناو پەرلەمانی ئەهلی مەدینە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین خزمەت و گۆڕانکاری باشی کرد، ئێمەش دەمانەوێت شوێن هەنگاوەکانی ئەو بکەوین و گۆڕانکاری باش لەتاکەکان و خێزانەکان و کۆمەڵگاکەماندا دروست بکەین، کە باش بونی ئەمانە سەرچاوەی باشبونی دەسەڵاتن (وكيفما تكونوا يولَّى عليكم).
لەگەڵ ڕێزم بۆت برای ئازیزم
برات: عبداللطيف أحمد