گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا ڕێکارەکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی ئازادی بۆ ئێرانییەکان گرتەبەر

2022.09.23 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا ڕێکارەکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی ئازادی بۆ ئێرانییەکان گرتەبەر

ناس کورد-

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتی گشتی دا زیادکردنی پشتیوانی و خزمەتگوزاری ئازادی ئینتەرنێت لە ئێران دەرکرد، ئەوەش لەڕێگەی سووککردنی کۆت و بەند لەسەر هەناردەکردنی تەکنەلۆژیا بۆ ئێران کە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێندرابوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوە دواش ئەوە هات، ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکە داوای لێبورین (هەڵاوێردن) لە سزاکانی سەر ئێران دەکات تاوەکو بتوانێت خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک کە لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە دابین دەکرێت لەسەر ئاسمانی ئێران چالاک بکات.

 

زیاتر بخوێنەوە: مەسک بەنیازە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی بۆ خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات دابین بکات

 

ئەوەش لەکاتێکدایە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دەستگەیشتنی بە ئینتەرنێت تەواو سنووردارکردووە.

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لەبارەى بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وتی، "ئەوە هەوڵێکە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جیهان بکەن تاوان و توندوتیژییەکانیان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز نەبینن".