گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سود و زیانەکانی لێمۆندۆزی بۆ لەشی مرۆڤ

2022.09.23 - 16:14
App store icon Play store icon Play store icon
سود و زیانەکانی لێمۆندۆزی بۆ لەشی مرۆڤ

ناس کورد-

کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە هەرێمی کوردستان چەندین سود و زیانی لیمۆندۆزی ڕیز کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دەڵێت، لێمۆندۆزی ئەگەر لە ئاوی میوە دروستکرا بێت کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:


1- کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلێزم و چالاککردنی پڕۆسەی دەرهێنانی وزە لە خانەکان.

 

2- یارمەتی باشتر هەڵمژینی کانزاکان وەک زینک و مەگنسێوم و کالسێوم.


3- کەمکردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە بەهۆی بوونی ترشی ستریک کە وا دەکات پێکهاتنی بەردی گورچیلە کەم بکاتەوە.


4- پاراستنی تەندروستی پێست: بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C کە گرنگە بۆ دروستبوونی کۆلاجین، هەروەها ترشی ستریک بەکار دەهێنرێت لە پیشەسازی دەرمانی هەوکردنی پێست و کرێم و لۆشنی پێست.


5- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشیەکانی پۆکانەوەی دەرمار و هەوکردنی درێژخایەنی جگەر چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆکسانەکان.

 

ناوبراو وەک تێبینییەک دەڵێت، لێمۆندۆزی بەرهەمهێنراو لە ماددەی کیمیاوی لە کارگانەکان پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە بۆ زانینینی ئەوەی کە بە کارهێنانی زیانی هەیە یاخود نا.


بەڵام ئەو زیانەکانی لێمۆندۆزی بەم شێوەیەی خوارەوە ڕیز کردووە؛

1- خورانی چینی مینای ددان و حەساسیەتی دددان و زەردبوونی و دواتر کلۆر بوونی ددان.

2- ئاوسانی جومگەکان و نەرم بوونەوەی ئێسقان.

3- سووربوونەوەی و هەستیاری پێست.

4- ئازاری چاو: ئەگەر بەر چاو بکەوێت، لەو حاڵەتەدا پێویستە چەند جارێک چاو بە ئاو بشورێت.

5- ئازاری گەددە و دڵەکزێ و دڵ تێکەڵهاتن.

 

سەرچاوە سروشتیەکانی لێمۆندۆزی:
پێش کڕینی لێمۆندۆزی، پێویستە سەرچاوە سروشتیەکانی بزانرێت کە گرنگترینیان ئەمانەن بریتین لە لێمۆ، سندی، پڕتەقاڵ و گریەیپ ڤرووت.