گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشوهەوا

سۆپاكانتان دەربهێنن چونكە كەشێكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە

2022.09.23 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
سۆپاكانتان دەربهێنن چونكە كەشێكی وشك و سارد هەرێم دەگرێتەوە

ناس كورد- 

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ئەمشەوەوە و بەهۆی ھاتنی بارستەھەوایەکی وشک و سارد بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و هاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكان ناچار دەبن ئامێرەكانی گەرمگەرەوە بەكاربهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، كەشناسی دیاری هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا (23ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، ”لە کاتەکانی ئەمشەو بەدواوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی وشک و سارد لە وڵاتی تورکیاوە کاریگەری ئەم شێ و نزمە پاڵەپەستۆی لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو کاریگەری ھەبوو لەسەر کەشی ناوچەکانمان نامێنێت و بە کەمبوونەوەی شێ و بەرزبوونەوەی پەستان لەناوچەکەدا کاریگەری گەرما زیاتر کەم ئەبێتەوە و ئەمشەو کەشێکی سارد ناوچەکە دەگرێتەوە و لەناوچە شاخاویەکان پێویست بە بەکارھێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات.”

 

دەشڵێت، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما بەرێژەی یەك پلە نزمتر ئەبێتەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی 32 بە 18 ، ھەولێر 23 بە 21 پلە ، دھۆک 32 بە 19 پلە ، ھەڵەبجە 34 بە 20 پلە ، کەرکوک 34 بە 23 پلە).

 

باسب لەوەشكردووە كە ”خێرای با ئاسایی ئەبێت 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.”

 

ئەو كەشناسە جەختیكردووەتەوە كە ”دوو سبەی کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە زیاتر ئەبێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و لەشەواندا کەش زیاتر سارد ئەبێت کە بەھۆی جیاوازی زۆری پلەی گەرمی شەو رۆژەوە ئەم ماوەیە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی لە ئارادا ھەیە و خۆتان بپارێزن.”

 

”بەگشتی لە ڕۆژی دووشەممەوە کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە نامێنێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسایی دەچێتەوە،” ئاراس جەبار وا دەڵێت.