گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی: هەندێك خۆزگە بە شكستی حكومەت دەبەن بەهۆی ناکۆکی شەخسی لەگەڵ من

2022.09.23 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی: هەندێك خۆزگە بە شكستی حكومەت دەبەن بەهۆی ناکۆکی شەخسی لەگەڵ من

ناس كورد-

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە نیویۆركەوە داوای گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان سەرجەم لایەنەكان كرد بۆ چارەسەری بنبەستی سیاسی و وتی، ”چانسمان ماوە بۆ بنیادنانی عێراق.”

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتیشی،  ”داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەم بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بەرامبەر بە عێراق لە ئەستۆ بگرن و دەرفەتی گفتوگۆی نیشتمانی بقۆزنەوە.”

 

وتیشی، ”کەسانێک هەن خۆزگە دەخوازن حکومەت لە هەموو شتێکدا شکست بهێنێت بەهۆی ناکۆکی شەخسی لەگەڵ من.”

 

كازمی دەڵێت، ”داواش لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە ناکۆکییان لەگەڵ من هەیە دوور لە بەرژەوەندی خەڵک تەسفیەیان بکەن.”

 

كازمی ڕاشیگەیاند، ”داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، جگە لە دیالۆگ هیچ ڕێگەیەکمان نییە.”

 

وتیشی، ”لە وتارەکەمدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان واقیعی سیاسی و ئابووری و کولتووری و کەشوهەوا و ئاڵنگارییەكان ڕوون دەکەمەوە.”

 

باسی لەوەشكرد كە ”پێویستە دامەزراوەكانی یاسادانان و دادوەری و ئەمنییەکانی دەوڵەت هاوکاری بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە چەکی نایاسایی.”