گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆربەمان بەكاریدەهێنین!

ئایا بەكارهێنانی گڵۆپی لید لە ناو ماڵدا زیانی تەندروستی هەیە؟

2022.09.23 - 10:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا بەكارهێنانی گڵۆپی لید لە ناو ماڵدا زیانی تەندروستی هەیە؟

ناس كورد-
هێشتا مشتومڕ لەسەر ئەوە هەیە کە ئایا گڵۆپی لید (LED) زیانبەخشن بۆ جەستەی مرۆڤەكان یان نا، هەرچەندە پسپۆڕان پشتڕاستیدەکەنەوە کە ئەو جۆرە گڵۆپانە مادەی ژەهراوییان تێدا نییە و لەکاتی کارکردندا زۆر بە كەمی گەرمی دەداتەوە، بەڵام لەوانەیە  مەودایەكیدرێژخایەندا ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی، بەڵام كێشەكە چییە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بۆ ماوەیەکی زۆر باوەڕ وابوو کە ئەگەر بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێیت بۆ ڕووناككردنەوەی ماڵەکەت، ئەوا گڵۆپی LED هەڵبژاردەیەکی تەواو وگونجاوە، باشی ئەم گڵۆپانە لەوەدایە کە وزەیەکی کەمتر بەکاردەهێنن، هەربۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەردانی دووەم ئۆکسیدیکاربۆن کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی کارەباوە دروست دەبێت، هەروەها هیچ کانزایەکی زیانبەخشیان تێدا نییە، وەک سرکە یان جیوە.

 

بەڵام لەم دواییانەدا هۆشدارییەکان لەبارەی پەیوەندیی ئەم جۆرە گڵۆپانە بۆ زیانگەیاندن بە چاوی مرۆڤ بڵاوکراونەتەوە.

بەپێی گۆڤاری فۆکۆسی ئەڵمانی، توێژینەوەیەکی فەرەنسی دەریخستووە کە رێژەی بەرزی تیشکی شین کە لەم گڵۆپانەوە دەردەچێت ڕەنگەزیان بە چاوەکان بگەیەنێت لە مەودایەكی درێژخایەندا.

بۆ بەراوردکردنی کاریگەرییەکانی جۆرە جیاوازەکانی ڕووناکی، زاناکان تاقیکردنەوەیان لەسەر مشک ئەنجامدا.  هەندێكیان خراونەتەبەرڕووناکی گڵۆپی لید، هەندێكیان بەر ڕووناکی گڵۆپە ئاساییە گەرمەکان و هەندێكیش بەر ڕووناکی گڵۆپەکانی فلۆرۆسەنت کەوتبوون. ئەنجامەکە:

لە دۆخێكدا كە بەهێزی ڕووناكییەكان  شەش هەزار لۆکس بوون، هەموو سەرچاوەکانی ڕووناکی بوونە هۆی هەوکردن کە پەرە بە مردنیخانە بیناییەکان دەدا، بەڵام لە بڕی ڕووناکی نزم کە 500 لۆکس بوو، تەنها ڕووناکی لە گڵۆپەكانی LED کاریگەری لەسەر تۆڕی چاویمشکەکان هەبووە، ئەوەش بەپێی توێژینەوەکە کە ماڵپەڕی NDRی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە.