گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

چالاکوانێک لە کاتی تۆماری ڤیدیۆیەکدا تەقە لە خۆی دەکات (ڤیدیۆ)

2022.09.23 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
چالاکوانێک لە کاتی تۆماری ڤیدیۆیەکدا تەقە لە خۆی دەکات (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

لە دیمەنێکدا کە هەرایەکی زۆری نایەوە، چالاکوانی جەماوەریی پارێزگای زیقار بە ناوی ئیحسان ئەبو کەوسەر بە دەمانچەیەک تەقەی لە قاچی خۆی کرد و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبو کەوسەر یەکێکە لە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی حەبوبی لە ڤیدیۆ کلیپێکدا دەرکەوت و داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد ئەو تۆمەتانە بسەلمێنن کە ئاڕاستەی کراوە.

 

ئەو چالاكوانە بە جۆش و خرۆشەوە باسی لە پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ناڕەزایی كرد، بەو دەمانچەیەی هەڵیگرتبوو تەقەی لە قاچی کرد.

 

دواتر ئەبوکەوسەر لە نەخۆشخانە دەرکەوت لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێ و خزمەکانی.