ناس کورد-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە جۆنی دیپ، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی لەگەڵ پارێزەرێک پەیوەندی گرتووە کە لە دۆسیەیەکدا لە دژی ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بەرگری لێکردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر ڕاپۆرتهكان باسیان لهوه کرد كه دیپ لهگهڵ ئهو پارێزهرهدا پەیوەندی گرتووە کە لە دۆسییەکەیدا دژی ئهمبر هیردی هاوسهری پێشووی له ئهمریكا بهرگری لێكردووه، بهڵام دواتر دهركهوت كه ههواڵهكه نادروسته.
پارێزەر جۆیل ڕیچ کە خۆشەویستە ڕاستەقینەکەیە، لە بەریتانیا بەرگری لە جۆنی دیپ کرد، کاتێک سکاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەی "زە سەن" تۆمارکرد کە بابەتێکی نووسیبووی تێیدا بە "ژن لێدەر" وەسفی کردبوو.
دیپ لەو داوایەیدا کە لە دژی ڕۆژنامە بەریتانییەکە تۆماری کردبوو بە تۆمەتی ناوزڕاندن، سەرکەوتوو نەبوو، لە کاتێکدا هیرد تۆمەتباری دەکرد بە دەستدرێژیکردنە سەری.
ئەو پارێزەرە کە جۆنی دیپ لەگەڵیدا پەیوەندی گرتووە ژنێکە لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و دایکی دوو منداڵە.
مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، هیرد لەلایەن دەستەی سوێندخواردنی ئەمریکییەوە بە تۆمەتی ناوزڕاندنی هاوسەرەکەی پێشووی سزا درا و بڕیاری دا 10 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە جۆنی دیپ، لەگەڵ زیانەکانی دیکەی سزای دادگاکە کە بە 5 ملیۆن دۆلار دیاری کراوە.