گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چوارەم حاڵەتی شێرپەنجەی گوون لەناو یاریزانەکانی خولی ئەڵمانیا تۆمارکرا

2022.09.22 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
چوارەم حاڵەتی شێرپەنجەی گوون لەناو یاریزانەکانی خولی ئەڵمانیا تۆمارکرا

ناس کورد-

یانەی هێرتا بەرلینی ئەڵمانی چوارەمین حاڵەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی گووونی لەناو یاریزانەکانی، سەرچاوە پزیشکییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان توشبوون بە شێرپەنجە و وەرزش نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توشبوونی ژان پۆل پۆیتسیۆسی هۆڵەندی بە شێرپەنجەی گوون، چوارەمین حاڵەتی تووشبوونە لە خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە ساڵی 2022دا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی یانەی هێرتا بەرلین.

 

ڕیختەر و باومگارتێل دوای چاکبوونەوەیان بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە بۆ یاریگاکەیان ئەنجامدا، لە ئێستادا هالەر لە ژێر چارەسەری کیمیاییدایە دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزدا تووشی شێرپەنجە بوو. فرێدی بۆبیچ، بەڕێوەبەری تۆپی پێی هێرتا بەرلین، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "ئێمە وەک یانەی هێرتا پێکەوە ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبینەوە، سەرەڕای تاڵیی ئەم هەواڵە، ئێمە پڕین لە هیوا و متمانە کە ژان پاوڵ چاک دەبێتەوە و به‌زوترین کات بکرێت وەک خۆی دەگەڕێتەوە بۆ لای ئێمە".

 

کلاوس پیتەر دیکمان، بەڕێوەبەری سەنتەری وەرەمی کۆئەندامی زاوزێ لە کلینیکی ئاسکلێپیۆس لە شاری هامبۆرگ دڵنیای داوە کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان وەرزش و شێرپەنجەدا نییە.

 

وتیشی، "کاتێک پیاوان لەم تەمەنەدا تووشی شێرپەنجە دەبن، لە نێوان 20 بۆ 40 ساڵدا، ئەوە زیاتر شێرپەنجەی کۆئەندامی زاوزێیە. بۆیە، سەیر نییە یاریزانانی خولی ئەڵمانیا تووشی نەخۆشییەکە دەبن".

 

یاریزانانی خولی ئەڵمانیا بە بەردەوامی پشکنین بۆ شێرپەنجەی گوون ناکرێت بەپێی یاساکان، بەڵام هەندێک یانەی وەک یونیون بەرلین دەستیان کردووە بە پشکنینی یاریزانەکانیان.