گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یەک شایەتحاڵ’’

باوکى ژینا زانیارى نوێ ئاشکرادەکات

2022.09.22 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
باوکى ژینا زانیارى نوێ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، راپۆرتێکى میدیاى فەرمى ئێرانى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کچەکەى چەند جارێک لە شوێنی کارەکەی بێهۆش بووە و دەڵێت "ئەگەر ڕاستگۆن، دەبێت تەنیا یەک شایەتحاڵ بهێنن بۆ سەلماندنى ئەو بانگەشانە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمینى بە پێگەى "ئێران ئینتەرناشناڵ" ى وت "هیچ سی تی سکانێکی مەهسایان پیشان نەداین، لە پزیشکی دادوەری، دەموچاو و جەستەی داپۆشرابوو بۆ ئەوەی هیچ نەبینرێت. ئێمە تەنها بەشێک لە قاچیمان بینی، کاتێک بەدواداچوونم بۆ کەیسەکە کرد، هیچ وەڵامێکیان پێ نەدامەوە”.

 

وتیشى "ئەو كچانەی ده ستگیركراون لەگەڵ كچەکەم په یوەندییان پێوەكردم و پشتڕاستیان كردەوه كه ژینا له شوێنی دەستگیركردنەكەی لێی دراوه".

 

"فیلمێکی بڕاو و سانسۆریان پیشانداین و ڕوون نەبووەتەوە کە مەهسا لە دەستبەسەردا بووە چی بەسەر هاتووە، 100% مەهسا لە دەستبەسەرکردندا مامەڵەی خراپی لەگەڵدا کراوە، بە تایبەت کە کێشەی تەندروستی نەبووە".

 

ئەمینی ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوام کرد کامێراکانی ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس بپشکنم، بەڵام گوتیان کامێراکان تەواو بوون و هیچیان نیشان نەدام، چۆن ئەم کامێرانە تەواو بوون؟"، تەنانەت کاتێک مەهسا بردرانە لای نەخۆشخانەکە، هیچ نوێنەرێکی پۆلیس بە ئەمبولانس نەچوو".

 

ئەمینی وتی "لەگەڵ پزیشکی بەرپرسی پزیشکی دادوەری کەوتمە شەڕ و وێنەیەکم گرت، چونکە داوام لێکرد تەنها ڕاستیەکان بنووسێت، بەپێی ئەو سوێندەی کە وەک پزیشک دەیخوات، بەڵام وتی: بچۆ دەرەوە و ئەوەی دەمەوێت دەینووسم".

 

"پێویستە ئەم کەسانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لەبەردەم خەڵکدا دادگایی بکرێن لەسەر ئەوەی کردوویانە، ئەگەر براکەی لەگەڵی نەبوایە، دیار نییە چۆن لە چارەنووسی مەهسا دەمانزانی، زۆر دڵتەنگم.  دەمەوێت ئەوانەی بەرپرسیارن لەم کارە سزا بدرێن لەسەر کارەکانیان”، باوکى مەهسا وایوت.

 

یەکێک لە پزیشکەکانی مەهسا ئەمینی بە ئێران ئینتەرناشناڵی وتووە "پزیشکانی تیشک و نەشتەرگەری دەمار و پسپۆڕانی پزیشکی فریاکەوتن هەڕەشەیان لێکراوە کە ئەگەر هەر بۆچوونێکی زانستی سەبارەت بە سی تی سکانی مەهسا پێشکەش بکەن، مۆڵەتی پزیشکییان هەڵدەوەشێتەوە".

 

بەپێی ئێران ئینتەرناشناڵ، یەکێک لەو کامێرایانەی کە دەڕوانێتە شوێنی دەستبەسەرکردنی مەهسا ئەمینی، کە بەڵگەی لێدانی لە نزیک میترۆیە، بە فەرمانی داواکاری گشتی تاران دەرهێنراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، كارمەندێكی ناوەندە حكوومییەكانی ئێران، كە شاهیدی لێدانی مەهسا ئەمینی بووە لە كاتی هێنانی بۆ ئۆتۆمبێلی "ئەلئیرشاد پۆلیس"، لەلایەن لایەنە ئەمنییەكانەوە هەڕەشەی شاردنەوەی ڕووداوەكەی لێكراوە.