گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی تەرخانکرا

2022.09.22 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی تەرخانکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى شارەوانى تەرخانکردنى بڕی 308 ملیۆن دینارى بۆ پرۆژەیەكی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە سلێمانی راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (22-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بە مەبەستی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە شاری سلێمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەك بە بڕی (٣٠٨،٢٧٧،٦٦١) سێسەد و هەشت ملیۆن و دووسەد و حەفتا و حەوت هەزار و شەشسەد و شەست و یەك دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیار لەسەر خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی بۆتان بۆ چارەسەركردنی گرفتی پیسبوونی ئاو، كە ئەم گوژمەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت.