گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى لێکۆڵینەوە دەکات

100 خوێندکارى قوتابخانەیەک لە سلێمانى ڕەوانەى نەخۆشخانە کران

2022.09.22 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
100 خوێندکارى قوتابخانەیەک لە سلێمانى ڕەوانەى نەخۆشخانە کران

ناس کورد-

 

لەماوەى 24 کاتژمێردا 100 خوێندکارى قوتابخانەیەک لە سلێمانى ڕەوانەى نەخۆشخانە کران بەهۆى توشبوونیان بە سکچوون و ڕشانەوە، تەندروستیش لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى سلێمانى (22-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە (۲٤) کاتژمێری ڕابردوو لەخوێندنگایەك لەناو شاری سلێمانی نزیکەی (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕەشید تایبەت بەمنداڵانیان کردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخەکە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ى ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.