گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە باشورەوە بۆ باکور..بەغدا تاوتوێی راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر دەکات

2022.09.22 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
لە باشورەوە بۆ باکور..بەغدا تاوتوێی راکێشانى هێڵى شەمەندەفەر دەکات

ناس کورد-

 

ئەنجوومەنی وەزیرانى عێراق جەخت لەپەلەکردن لە نەخشەکێشانى پرۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی نێوان باشوور و باکورى وڵات دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس" کەوتووە (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) ئاماژەى بەوەکردووە، حەمید غزى ئەمیندارى گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئیتاڵی تەکنیتاڵ، ڕەشنووسی دیدگای دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسن و ڕێگای باشوور بۆ باکوری عێراق تاوتوێکردووە.

 

بەپێی راگەیەندراوەکە، "شاندی کۆمپانیاکە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکردنێکی وردیان لەسەر پڕۆژەکە مۆدێلی پێشنیازکراوی ڕێڕەو و ژێرخانی پاڵپشت و چۆنیەتی جێبەجێکردن،  خشتەی کاتەکان پێشکەش کرد، لەگەڵ دوایین پێشهاتەکان لە بواری کارگێڕی و تەکنیکی و یاسای و پێداویستییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکە."

عرض تفصيلي.. تحرك حكومي بشأن الربط السككي بين جنوب العراق وشماله 

لاى خۆیەوە حەمید غزى تێبینییەکانى خستەڕوو کە لە دیدگای بەرنامەی حکومەتەوە سەرچاوەی گرتبوو، ستایشی هەوڵەکانی کۆمپانیاکە و کارەکانی کرد، لە هەمان کاتدا داوای گرنگی بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە نێوان لایەنەکانی خزمەتگوزاری و قازانجی پڕۆژەکەدا کرد.

 

وتیشى جێبەجێکردنى ئەو پڕژەیە وەڵامی دید و ئامانجەکانی دەوڵەت دەداتەوە سەبارەت بە دروستکردنی دەرفەتی گەشەپێدان بۆ شارەکانی داهاتوو.

 

هەروەها ئەمیندارى گشتی ئەنجومەنی وەزیران داوایکرد پەلە بکرێت لە تەواوکردنی دیزاینى کۆتایی، ئامادەیی ئەنجومەنی وەزیرانیشی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان، هاوکاریکردن و دابینکردنی ئاسانکارى.