گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەک مانگ

هاوڵاتییەکی ڕوسی ئەوروپییەکان توڕە دەکات..چیرۆکەکە چییە؟

2022.09.21 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڵاتییەکی ڕوسی ئەوروپییەکان توڕە دەکات..چیرۆکەکە چییە؟

ناس کورد-

 

هاوڵاتییەکی ڕوسی دەستی بە پەخشی راستەوخۆ کرد لەسەر ئینتەرنێت بۆ سووتاندنی غاز بە درێژایی مانگێکی تەواو، ئەوەش بۆ توڕەکردنی ئەوروپییەکان کە رووبەڕووى قەیرانى غاز بوونەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو گەنجە ڕوسییە دەڵێت، ئاگرگرتنی گازی چێشتلێنان بە توانای تەواو بۆ ماوەی مانگێک بەبێ وەستان تەنها 1.44 یۆرۆی تێدەچێت، ئەوەش بەپێی "سکاى نیوز".

 

کۆمپانیای گازپرۆمى ڕوسی لە ڕێگەی هێڵی "Nord Stream 1" کە غاز دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا، دابینکردنی غازی ڕاگرتووە، ئەمەش وایکردووە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چەندین ڕێوشوێن بگرنەبەر بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی غاز لە یەکێتییەکەدا و دۆزینەوەی جێگرەوەی گازی ڕوسیا، لەگەڵ ڕێوشوێنی دیکە.

 

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا سەرکردەکانی ئەوروپا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە بەرپرسیارن لە کێشەکانی ڕادەستکردنی غاز، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو سزایانەی بەسەر مۆسکۆدا سەپێندراوە، بەهۆى پڕۆسە سەربازییەکەى لە ئۆکرانیا، ڕێگرە لەپڕۆسەى گواستنەوەى غاز بۆ ئەوروپا.