گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

خوێندنى باڵا کورسی خۆڕایی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و پارالێل و ئێواران رادەگەیەنێت

2022.09.21 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا کورسی خۆڕایی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و پارالێل و ئێواران رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، لە زانکۆ تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران، کورسى خوێندنى بە خۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان تەرخانکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارتەکە (21-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە؛ لە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت. ئەوانەشى لەسەروى ئەم پێنج کورسییە وەردەگیرێن بەپێى ڕێنمایى وەزارەتى شەهیدان کرێى خوێندنیان بۆ خەرجدەکرێت. بۆ ئەمساڵیش لەسەر پێشنیازى وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارى دابینکردنى پێنج کورسى خوێندن بەخۆڕایى بۆ هەر بەشێک بەردەوام دەبێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە زانکۆ تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران، کورسى خوێندنى بە خۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان تەرخانکردوە

 

لەسەر پێشنیازى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەى سێ ساڵە ، لە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت. ئەوانەشى لەسەروى ئەم پێنج کورسییە وەردەگیرێن بەپێى ڕێنمایى وەزارەتى شەهیدان کرێى خوێندنیان بۆ خەرجدەکرێت. بۆ ئەمساڵیش لەسەر پێشنیازى وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارى دابینکردنى پێنج کورسى خوێندن بەخۆڕایى بۆ هەر بەشێک بەردەوام دەبێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتى (2022/9/21) د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە دیوانى وەزارەت، پێشوازیکرد لە عەبدولا حاجى محمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەفدى یاوەرى.

 

لە دیدارێکدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەبارەى ڕێنمایى تایبەت بە خزمەتگوزارى خوێندن و تەندروستى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەو خزمەت و پرۆژە هاوبەشانەى هەردو وەزارەت بە هاریکارى یەکتر پێشکەشى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى دەکەن لە هەرێمى کوردستان.

 

لە دەستپێکدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى وەفدى میوان، کورتە باسێکى سەبارەت بەو ماف و ئەرکانەى وەزارەت خستەڕو کە بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمى کوردستان پێشکەشى دەکات، ئەویش لەپێناو لەبەرچاوگرتنى خەبات و تێکۆشانى شەهیدان و ئەنفالکراوان کە گیانى خۆیان بەخت کرد لە پێناو ئازادى و سەرفرازى بۆ گەلەکەمان، بۆیەش وتى: لە خوێندنى بەرایى/ بەکالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا و خوێندنى تایبەت، بەڕەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى هەوڵمانداوە زۆرترین ئاسانکارى و خزمەت پێشکەش بە وارسى شەهیدان بکەین و دەرفەت و هەلى خوێندنیان بۆ دەستەبەر بکەین.

 

لەلایەن خۆیەوە وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە وتەیەکدا تیشکى خستە سەر ڕێنمایى تایبەت بە خزمەتگوزارى خوێندن و تەندروستى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەمەبەستى زیاتر بایەخدان بە کەسوکارى شەهیدان لەگشت بوار و سێکتەرەکاندا، بۆ کەرتى خوێندنى باڵاش ئاماژەى بە هەماهەنگى بەردەوامى هەردو وەزارەت کردو دوپاتیکردەوە: لە سێکتەرى خوێندنى باڵا دەتوانرێت زۆرترین خزمەت و ماف و بۆ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستەبەر بکرێت، بۆیەش وتى: هاوکارى و هەماهەنگییە بەردەوامەکانى هەردولا دەمانگەیەنێتە ئەو ئامانجەى کارى لەپێناودا دەکەین.

 

لە کۆتایى وتەکەیدا وەزیرى شەهیدان سوپاسی وەزیری خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد، کە بەردەوام داکۆکیکاری ماف و شایستە دارایییەکان و خزمەتەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانە لە هەرێمى کوردستان.