گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە

نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ پارتى و یەکێتى له‌ گفتوگۆی بەردەوامداین

2022.09.21 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى: لەگەڵ پارتى و یەکێتى له‌ گفتوگۆی بەردەوامداین

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە کۆڵ نادەن و لەگەڵ پارتى و یەکێتى له‌ گفتوگۆی بەردەوامدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى (21-9-2022) لەوتارێکدا لەمەراسیمى واژۆکردنى ياداشتێكى لێكتێگه‌يشتن له‌نێوان ‏وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مريكا وتى "وێڕاى هه‌موو سه‌ختى و گرفته‌كانيش، ئێمه‌ جیددى و پابه‌ندين به‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ يه‌ک بخه‌ينەوە‌ و پرۆسه‌كه‌ سه‌ربكەوێت. كۆڵ ناده‌ين و له‌ڕووى سياسيشه‌وه‌ به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ين. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ پارتى و يه‌كێتيى له‌سه‌ر هێڵ و له‌ گفتوگۆی بەردەوامداين".

 

وتیشى "هه‌موومان و دۆستانيشمان باش ده‌زانين كه‌ هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى نيشتمانيى رێكخراو، يه‌كگرتوو و پيشه‌يى هه‌يه‌. ئه‌مه‌ ئامانجێكى روونى ئێمه‌يه‌ و ده‌بێ كارى جیددى له‌سه‌ر بكرێت. نابێت‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ببێته‌ هۆى بێهيوايى و نائومێديى خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان".

 

"راسته‌ هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سووريا، به‌ڵام ئه‌وه‌ تاكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و ئاڵنگارییەک نييه‌ رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌. ململانێ و ناكۆكيى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تيش له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ ئارادان كه‌ پێويسته‌ بە بايه‌خه‌وه‌ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ سيستمى به‌رگريى عێراق، ده‌بێ به‌هێز و تۆكمه‌ بێت و رۆڵ و ئاماده‌يى له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتدا بگێڕێت"، نێچیرڤان بارزانى وایوت.