گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

وادەى دابەشکردنى بەشەخۆراکێکى دیکە دیاریکرا

2022.09.21 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دابەشکردنى بەشەخۆراکێکى دیکە دیاریکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى عێراق سبەینێ پێنج شەممەى دیاریکرد بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەى دابینکردن و دابەشکردنى هەشتەمین ژەمی سەبەتەی بەشە خۆراک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (21-9-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەلوپەلی خۆراك ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی بۆ حسابی سەبەتەی خۆراك دابینكراوە و بەسەر سەرجەم خەڵكی عێراقدا دابەش دەكرێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، پڕۆسەکە لە هەژارترین ناوچەکانەوە دەستپێدەکات و پێویستە بریکارەکانی خۆراک سەردانى ناوەندەکانی دابینکردنى خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن.

 

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای خۆراك، ئەندازیار لامەموسەوی وتى "هاووڵاتیان بە یەكجار و لە هەمان كاتدا بەبێ دواكەوتن و كەمبوونی ماددەکانى بەشەخۆراک وەردەگرن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیاکە ئاردی (داس) و شیری فەرەنسی (دوڤیلاک) بە شێوەی فرۆشتنی راستەوخۆ بە هاوڵاتیان و بە نرخێکی کێبڕکێکار لە رێگەی ناوەندەکانی فرۆشتن لە بەغدا و پارێزگاکان هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنى بەشە خۆراک دەفرۆشێت.