گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێبەر ئەحمەد: لەهیچ لایەنێکى قبوڵ ناکەین شتێک لەگەڵ کۆمەڵگە نەگونجێت بیسەپێنێت

2022.09.21 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێبەر ئەحمەد: لەهیچ لایەنێکى قبوڵ ناکەین شتێک لەگەڵ کۆمەڵگە نەگونجێت بیسەپێنێت

ناس کورد-

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەهیچ لایەنێکى قبوڵ ناکەین شتێک لەگەڵ کۆمەڵگە نەگونجێت هەوڵى سەپاندنى بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد (21-9-2022) لە وتەیەکدا لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەى پڕۆژەى هەموارى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى وتى "هەندێ کەموکورتى لە یاسا کۆنەکە هەیە و دەمانەوێت چارەسەرى بکەین، لەهیچ لایەنێکى قبوڵ ناکەین شتێک لەگەڵ کۆمەڵگە نەگونجێت هەوڵى سەپاندنى بدات".

 

وتیشى "ئەو یاسایەى لە وڵاتێکى ئەوروپى دەستدەدات، رەنگە لە وڵاتێکى رۆژهەڵات دەستنەدات، بەڵام ناکرێت لەبەر دابونەریتێکى هەڵە خۆمان ببەستینەوە".