گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا لەبارەى سنور هەماهەنگی لەگەڵ ڕۆژئاوادا دەکات

2022.09.21 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا لەبارەى سنور هەماهەنگی لەگەڵ ڕۆژئاوادا دەکات

ناس کورد-

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بوونی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاند بۆ "ڕاوەدوونانی تیرۆریستان و ڕێگریکردن لە دزەکردنیان بەرەو عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەییەکە لە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی (21ی ئەیلولی 2022) راگەیاند، سەرکردایەتی ئەمنیی عێراقی بە تەواوی لە مەترسی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوا تێگەیشتووە و دەڵێت، "کارەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردن و ئاسایشکردن سنوورەکانی عێراق و سوریا”.

 

خەفاجی ئەوەشی خستەڕوو، "سەرقاڵی بەھێزکردنی ھێڵەکانی بەرگرین لەسەر سنوور لەگەڵ سوریا، کە دوو ھێڵی بەرگری تێدا دامەزراون: یەکەمیان لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە سەرپەرشتی دەکرێت، دووەمیان لەلایەن سوپای عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەوە جگە لە بەربەستی کۆنکرێتی و تاوەری چاودێری."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ "هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بواری هه‌واڵگریدا هه‌یه‌ بۆ به‌دواداچوونی تیرۆریستان و رێگریكردن له‌ دزه‌كردنیان و ده‌ستگیركردنیان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا".

 

روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئەو "هەماهەنگییە هاوبەشە ڕێگری لە دزەکردنی گروپە تیرۆرستییەکان دەگرێت لە سنوورەکانی عێراق و سوریا."