ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له ژنێك كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (21ی ئەیلولی 2022) دەڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی سیتەک سكاڵای تۆماركرد كه دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار."
دەشڵێت، "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەکه‌وه ده‌ستگیربكرێن."
"هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی 1997 و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی 1992 له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."