گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شەش ڕێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی باران باریندا

2022.09.21 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
شەش ڕێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی باران باریندا

ناس کورد-

شەش ڕێنمایی گرنگ بۆ شۆفیریکردن لەکاتی باران باریندا کە ساڵانە زیاتر لە 950 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی تەڕبوونی شەقامەکانەوە لە ئەمریکادا ڕوودەدەن لەم ژمارە ڕووداوەش نزیکەی چوار هەزار و 700 کەس گیانلەدەست دەدەن و 384 هەزار کەسیش بریندار دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سالار، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە بابەتێکدا دەڵێت، شۆفێریکردن لە کاتی باران باریندا وەک لە کاتەکانی تر ئەستەم ترەو پێویستی بە شارەزایی و هونەری زیاترە.

 

هێمن سالار بۆ دەربازبوون لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بۆیە، شەش ڕێنمایی خستووەتەڕوو بۆئەوەی جێبەجێی بکەن بۆئەوەی بە دووربن لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ؛


1-  بیرت بێت زۆرجار زۆرێک لە شۆفێرەکان بەبێ ئاگایی شۆفێری دەکەن، کاتێک باران دەبارێت ناتوانن واز لە بیرکردنەوەکانیان بهێنن یان بیرکردنەوەکانیان بۆ ڕێک ناخرێت بۆیە کاتێک بارودۆخ گوونجاو نەبوو شۆفێرەکان پێویستە زۆر بەئاگابن بۆئەوەی ئامادەباش بن بۆئەو شتانەی کە ڕوودەدەن لە چواردەوریان.


2- پێویستە لایتەکانی ئوتومبیلەکەت دابگیرسێنیت لەکاتی کەمبوونەوەی ئاستی بینین بەهۆی باران بارینەوە. هەروەها پێویستە فڵچەی جامەکانت کار بکەن و ئەگەر کێشەیەک هەبوو لە لاستیکەکەی یان ئامێرەکەدا بەزووترین کات بگۆڕدرێت.


3- ئاگاداری خلیسکاندن ببە. ئەمە ڕاستییەکە کە لەکاتی باران باریندا لێخشاندنی تایەکان لەگەڵ ئاودا زیاتر دەبێت وەک لە جادەکە، ئەمەش ئەبێتە هۆی خلیسکاندنی سوارڕەوەکە بەبێ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵی بکەیت، لە کەشی باران باریندا خلیسکان ئەگەری زۆرە ڕووبدات، بۆ ئەم حاڵەتە لە تەنها 27 میللی لیتر باران و ڕۆشتن بە خێرایی 60 کلم لە کاتژمێرێکدا ڕوو دەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا تەنها لەسەرخۆبە و ستێرنی (سوکان) ئوتومبیلەکە بە تووندی بگرە و هێواش هێواش پێ بنێ بە پایدەری ستۆپدا تا دووبارە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت دەکەیتەوە.


4- دیاریکردنی خێرایی (تحدید سرعة Cruise control) لەکاتی باران بارین و بەفردا بیکوژێنەرەوە چونکە دیاریکردنی خێرایی لەم کاتانەدا وا دەکات کە کۆنترۆڵی ئوتومبیلەکەت لە دەست بدەیت، لەوانەیە تۆ وابیربکەیتەوە کە هاوکاریت دەکات و لەخێراییەکی دیاریکراودا دەتهێڵێتەوە، بەڵام ئەگەر ئوتومبیلەکەت بخلیسکێت و دیاریکردنی خێراییت کار پێکردبێت لەم کاتەدا ئوتومبیلەکەت خێراتر دەبێت و ڕەنگە زیانەکان زۆر زیاتر بکات.


5- خێراییەکەت کەم بکەرەوە، هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ بارودۆخی جیاجیا دانراون، کاتێک ئاستی بینین باشە و شەقامەکە قەرەباڵغ نییە مانای ئەوە نییە خێرا بڕۆیت چوونکە لەکاتی باران باریندا پێویستت بە ماوەیەکی زیاتر ئەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت، بیرت بێت تا هێواشتر شۆفێری بکەیت سەلامەتتردەبیت و لەکاتی ڕووداوێکی نەخوازراودا زیانەکان کەمتر دەبن.


6-  پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئوتومبیلەکەت بیت کە هیچ کێشەیەکی مەرجەکانی توندوتۆڵی تیادا نەبێت، تا ئوتومبیلەکەت بێ کێشەتر بێت ژیانت پارێزراوتر دەبێت.